
ئەمڕۆ یادی ڕۆژی شەهیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
لە خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کورددا یەکێتی خاوەنی زۆرترین شەهیدە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی جەخت لە بەردەوامیی خەبات بۆ بەدیهێنانی ژیانێکی باشتر دەکاتەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە یادی ڕۆژی شەهیدانی حیزبەکەیدا، پابەندبوون بە ڕێبازی شەهیدانەوە دووپات دەکاتەوە و بەڵێنی خەباتکردن بۆ دادپەروەری و داهاتوویەکی گەشتر دەدات.
بە شانازی و سەربەرزییەکی زۆرەوە ئەو یادە دەکەینەوە.
لەبەردەم کێلی بەرزی نەمریاندا، وەفاداری و پابەندبوونمان بە ڕێبازەکەیانەوە دووپات دەکەینەوە.
بستێک لە خاکی کوردستان و هیچ شاخ و دەشتێک نییە ڕۆڵەکانی یەکێتی قوربانییان بۆ نەدابێت.
دەشڵێت: "یەکێتی لە سەختترین ڕۆژگارەکاندا مەشخەڵی خەباتی بە هەڵکراوی هێشتووەتەوە و لە سەنگەری بەرگری و فیداکاریدا ماوەتەوە".
لە کۆتایی پەیامەکەیدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڵێن بە شەهیدان و کەسوکارەکانیان دەدات و دەڵێت: "چۆن دوێنێ بە خوێن بەرگریمان کرد، ئەمڕۆش بە خەبات بۆ دادپەروەری، ژیانێکی شایستە و بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر خزمەتی گەلەکەمان دەکەین."
ڕۆژی 21ـی تشرینی دووەم هەموو ساڵێک وەک ڕۆژی شەهیدانی یەکێتی دیاریکراوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی حیزبەکە زۆرترین شەهیدی لە مێژووی خۆیدا داوە، کە بە 27 هەزار شەهید هەژمار کراوە.
