
هەر بەرمیلێک نەوتى پاڵپشتیکراو لە عێراق 30 هەزار دینارە.
بڕیارە لەم هەفتەیەدا یەکەم بەشەنەوت بنێردرێت.
یەکەمجار لەناوچە شاخاوییەکانەوە دابەش دەکرێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی نەوت ڕایگەیاند، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریداوە بە ناردنی بەشەنەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان و بە نرخى پاڵپشتیکراویش دەبێت.
وه‌كو پاڵپشتییه‌ك بۆ گه‌لی ئازیزمان له هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستاندا؛ عه‌لی فالح زه‌یدی سه‌رۆكوه‌زیران بڕیاریدا پشكی نه‌وتی سپی بدرێت به گه‌له‌كه‌مان به نرخی پاڵپشتیكراو.
باسم محه‌ممه‌د وه‌زیری نه‌وت كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی ڕاسپارد په‌له بكات له گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست بۆ دابینكردنی پشكی نه‌وته‌كه.
ئەمە لەکاتێکدایە، وەزارەتی نەوتی عێراق، زیاتر لە هەفتەیەکە دەستیکردووە بە دابەشکردنی نەوت لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق.
شەممە 31ـى تشرینى یەکەم، سروە محەممەد، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە کەناڵ8ـی ڕاگەیاند، لەو 100 ملیۆن لیتر نەوتەی وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵی بۆ هەرێمی کوردستان دایناوە، بڕیارە قۆناغی یەکەمی ئەم هەفتەیە ڕەوانە بکرێت.
گوتیشی، لە ناوچە شاخاوییەکانەوە دەست بە دابەشکردنی نەوت دەکرێت.
وەزارەتی نەوتى عێراق، یەک لیتر نەوتی سپی بە 150 دینار بە خێزانەکان دەدات 200 لیتر دەکاتە 30 هەزار دینار، بەڵام 200 لیتر نەوتی سپی لە هەرێمی کوردستان بە 100 – 105 هەزار دینار بە هاونیشتمانییان دەدرێت.
سروە محەممەد: قۆناغی یەکەمی نەوتی سپی ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت
