ئەنجوومەنی نوێنەران دەیەوێت یاسای بەڕێوەبردنی دارایی هەموار بکاتەوە

سروە محەممەد، بڕیاردەرى فراکسیۆنى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق
سروە محەممەد، بڕیاردەرى فراکسیۆنى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق

پووختەى هەواڵەکە

  • سروە محەممەد، پەرلەمانتارى یەکێتى لە بەغداد، ڕایگەیاند، بەغداد دەیەوێت 100٪ـی داهاتی نانەوتی بگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی.

  • ئەندامانى کورد یەکهەڵوێستن تاوەکو 50%ـى داهاتى نانەوتى بۆ پارێزگاکان بگەڕێتەوە.

  • حکومەتى عێراق دەیەوێت ببێتە حکومەتێکى ناوەندی.

  • حکومەتى عێراق دەیەوێت 50%ـى داهاتى نانەوتى بۆ پارێزگاکان نەگەڕێتەوە.


سروە محەممەد، ئەندامى فراکسیۆنى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجوومەنى نوێنەران، بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، لە دانیشتنى ئەمڕۆ کە دوو ماددەى قانونى (ئیدارەى مالى) یاساى بەڕێوەبردنى دارایی داواکراوە هەموار بکرێتەوە، کە یەکێک لە ماددەکانى پەیوەندى بە پشکى پارێزگاکانەوە هەیە لە 50%ـى داهاتى نانەوتیی بۆ خزمەتگوزارییەکانى پارێزگاکان دەگەڕێتەوە، وەزارەتى دارایی عێراق دەیەوێت هەموو داهاتە نانەوتییەکان بگەڕێتەوە بۆ وەزارەت و ئەو دەسەڵاتە لە پارێزگاکان وەربگیرێتەوە.


هەنگاوەکانى ئەندامە کوردەکان لە دژى هەموارکردنەوەکە و ڕێکارەکانى بەغداد

  • زۆربەی ئەندامانى ئەنجوومەنى نوێنەران و لە ناویشیاندا سەرجەم ئەندامانى کوردیش ناڕازین بەو هەموارکردنەوە.

  • پەرلەمانتاران واژۆ کۆدەکەنەوە بۆ ئەوەى ئەو بڕگە دەربکرێت لە دانیشتنى ئەمڕۆدا.

  • بەو هەنگاوە بەغداد دەیەوێت ببێتە حکومەتێکى ناوەندی.

  • داهاتى 50%ـى نانەوتیی بۆ پارێزگاکان نەگەڕێتەوە و بکەوێتەوە ژێر دەسەڵاتى وەزارەتى دارایی و حکومەت.

  • وەک فراکسیۆنە کوردییەکان یەکدەنگ و یەکهەڵوێستن کە دژى هەموارکردنەوەى ئەو ماددەیەى یاساى بەڕێوەبردنى دارایین.

  • ئەو بڕگەیە ئەگەر دەنگى پێنەدرێت و هەموارنەکرێتەوە، ئەوا هەرێمى کوردستان 50%ـى داهاتى نانەوتی بۆ دەگەڕێتەوە و بۆ خزمەتگوزارییەکان خەرج دەکرێتەوە.

  • زۆرینەى نوێنەرى پارێزگاکان بە تایبەت دیالە، نەینەوا، بەسرە، کەرکووک، پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان.

  • دەیانەوێت ئەو ماددە لە کارنامەکە دەربکەن و دژی هەموارکردنەوەین.

  • پارێزگاکانى عێراق لە ساڵى 2005 تاوەکو ئێستا دەسەڵاتى لامەرکەزى و بەراییان هەبووە.

  • کە لە 50%ـى داهاتى نانەوتیی پارێزگاکان بۆ خزمەتگوزارییەکانى پارێزگاکان خەرج بکەن.

  • ئەم یاسایە کە لە وەزارەتى داراییەوە هاتووە و ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق پاڵپشتى دەکات.

  • دەیانەوێت هەموارى بکەن ئەو 50% بۆ پارێزگاکان نەگەڕێتەوە.

  • پارێزگاکان زەرەرمەند دەبن و دەسەڵاتى پارێزگار و ئەنجوومەنى پارێزگاکان ناهێڵێت.

  • ئەگەر ئەو ماددەیە هەمواربکرێتەوە و وەزارەتى دارایی 100% داهاتى نانەوتى بۆ بگەڕێتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە، زانیاریی گەیشتووە بە کەناڵ8، لە کۆبوونەوەى دیالۆگی نیشتمانی کە ڕۆژی سێشەممە، 1ـى کانوونى یەکەم، لە بەغداد بەڕێوەدەچێت، بێجگە لە دۆسییەى دەروازە سنوورییەکان، پاکێجى بەشە بودجەى هەرێمى کوردستان تاوتوێ دەکرێت و نەوت و داهاتى نانەوتى و ڕێژەى پشکى هەرێمى کوردستان یەکلادەکرێنەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

کەناڵ8 وردەکاریی ناکۆکییەکانی هەولێر و بەغدا لەسەر بودجەی 2027 ئاشکرا دەکات؛ سێشەممە یەکلا دەکرێنەوە

Loading related news...