پێشتر بازاڕى سەوزەى کەرکووک جمەی دەهات لە کڕیار و فرۆشیار.
بەڵام ئێستا بە تەواوی جوڵەی وەستاوە.
نە خەڵکی پێداویستیەکانیان دەکڕن و نە فرۆشیارەکانیش بژێوی ڕۆژانەیان پەیدا دەکەن.
هۆکاری سەرەکی ئەم ڕاوەستانەی بازاڕ بۆ گرانی نرخەکان دەگەڕێتەوە و زۆربەی سەوزەکان لە زیاتر لە هەزار دینار بۆ هەر کیلۆیەک نرخەکەی بەرزبووەتەوە و کڕیاران و فرۆشیاران دەڵێن نرخی هەر سەوزەیەک بە بەراورد بە مانگی ڕابردوو دوو بۆ سێ هێندە زیادی کردووە.
بەرهەمەکانی ئەم بازاڕە زۆربەی خۆماڵین و هاوردەکراو نین.
بەشێک لە هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخەکان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بەرهەمی هاوردەکراو ڕاگیراوە.
بەرهەمی خۆماڵیش ناتوانێت بەشی ناوخۆ بکات.
سەرۆکی لیژنەی کشتووکاڵیش لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک: چاودێری بازاڕیان کردووە.
ئێستا حکومەتیش ڕێگە بە هاوردەکردن دەدات.
بەڵام کاتی پێویستە تاوەکو جارێکی دیکە نرخەکان بگەڕێنەوە دۆخی پێشووی.
هاوکات دابەزینی بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار و گران بوونی تەواوی کاڵاکان لە بازاڕدا هۆکارێکی دیکەیە بۆ بەرزبوونەوەی نرخی سەوزە و میوە، ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەری کردووەتە سەر بژێوی ئەو کەسانەی باری دارایی مامناوندە یان هەژارن.
نرخی بەشێک لە سەوزەکان گران بوون
چاندنى گەنمەشامى بە ئاوى پیس؛ مەترسییە گەورەکەى هاوشێوەى چاندنى سەوزە
