
ئامارە پزیشکییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک لە ماوەی دووگیانیدا حاڵەتێکی دەگمەنە و لە نزیکەی یەک لە هەر سێ هەزار دووگیانی ڕوودەدات، بەڵام سەڕەڕای ئەمەش مەترسییەکان و ئاڵۆزییەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک لە ماوەی دووگیانیدا بوونیان هەیە. د. دالیا تاریق، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری، مەترسییە سەرەکییەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک لە ماوەی دووگیانیدا دەخاتەڕوو.
دواکەوتنی دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک لە ماوەی دووگیانیدا بەهۆی چەند هۆکارێکەوە قەبارەی مەترسییەکان زیاد دەکات، واتە: گەورەبوون و ڕەقبوونی مەمک بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی هۆرمۆنەکانی دووگیانییەوە وادەکات گرێ شێرپەنجەییەکان لە پشت شانە ئەستوورەکانی مەمکەوە خۆیان بشارنەوە، ئەمەش دەبێتەهۆی دواکەوتنی دەستنیشانکردنی شێرپەنجەکە.
دووگیانبوونی خانمان لە تەمەنێکی هەڵکشاودا (بەتایبەت لە تەمەنی سەروو 35 ساڵ) ئەگەری دروستبوونی گرێ زیاد دەکات لەماوەی دووگیانیدا.
زیادبوونی ڕۆیشتنی خوێن بۆ خانەکانی جەستەی خانمەکە لەوانەیە کاریگەرییان هەبێت لە خێراکردنی گەشەی هەندێک گرێی نائاسایی لە جەستەی خانمەکەدا.
