رووماڵی کەناڵ8
دەستپێکى فێستڤاڵى هەنار لە هەڵەبجە
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)


.jpg)
بۆ فێستیڤاڵی هەنار کەناڵ8 خەڵاتى هەیە

کەناڵ8 ڕووماڵێکى گەورەى فێستیڤاڵى هەنار دەکات.
ستەیجى تایبەت دادەنێت و گەشتیاران دەتوانن بۆ وەرگرتنى خەڵات ناویان تۆماربکەن.
لە چوار ڕۆژى فێستیڤاڵەکەدا چوار ئایفۆنى 18ـى پرۆماکس دەکاتە دیاری.
ئەمساڵ هاوشێوەى ساڵانى ڕابردوو، کەناڵ8 بایەخێکى گەورە بە فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە دەدات، لەو چوارچێوەیەدا ئایفۆن و هەنار دەکاتە دیارى.
لە هەژمارى فەرمیى کەناڵ بنووسە "کەناڵ8" ناوت دەچێتە تیروپشکەوە.
بۆ هەر ڕۆژێک ئایفۆنێکى18 پرۆماکسى مارۆنى دەردەچێت.
هەر هاونیشتمانییەک لە ستەیجى کەناڵ8 ناوى خۆى تۆمار بکات ئەوا دەبێتە خاوەنى سندوقێکى گەورەى هەنار.
ئەم هەنگاوەى کەناڵ8 بۆ پشتگیرى لە باخەوان و جووتیارانى پارێزگاى هەڵەبجەیەو ساڵانى ڕابردووش گرنگى تایبەت بە فێستیڤاڵەکە داوە.
273 باخەوان لە هاوکارییەکانى قوباد تاڵەبانى سوودمەند بوون

فەرەیدوون نامدار، خاوەنى براندى هەنارى سازان ئاماژەى بەوەشکرد، ڕۆڵى قوباد تاڵەبانى لە پێشخستنى کەرتى کشتوکاڵ و فێستیڤاڵی هەنارى
هەڵەبجە بەرزدەنرخێنن و سوپاسى هاوکارییەکانى دەکەن. گوتیشى "زیاتر لە 273 باخەوان لە هاوکارییەکانى سوودمەندبوون و نەمامێکى زۆرى هەنارییان ناشتووە.
هەنارى هەڵەبجە چوارەمە

فەرەیدوون نامدار، خاوەنى براندى هەنارى سازان، بەکەناڵ8ـى ڕاگەیاند، کاری باشیان بۆ بەرزکردنەوەى ئاستى بەرهەمهێنانى هەنار کردووە و توانیویانە لە ساڵى 2023ـەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 250 هەزار نەمام بچێنن. گوتیشى "ئێستا ئاستى بەرهەمهێنانى هەنار لەسەر ئاستى جیهان لە پلەى چوارەمدایە". داواشیکرد فێستیڤاڵەکە بکرێت بە نێودەوڵەتى و گرنگى زیاترى پێبدرێت.
"درەنگ گوڵى کرد" بەرهەمى هەنارى هەڵەبجە کەمیکردووە

هەڵەبجە 10,600 دۆنم باخە هەنارى هەیە.
2,200 باخەوان لە پارێزگاى هەڵەبجە لە باخە هەناردا کار دەکەن.
هەنار و بەرهەمەکانى لە فێستیڤاڵەکەدا نمایش دەکرێت.
ستار مەحموود بەڕێوەبەرى کشتوکاڵى هەڵەبجە، بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، 10 هەزارو 600 دۆنم باخە هەناریان هەیە و بۆ ئەمساڵ بەرهەم بۆ نزیکەى 20 هەزار تۆن کەمیکردووە، لەکاتێکدا ساڵى ڕابردوو نزیکەى 30 هەزار تۆن بووە.
ئەمساڵ بەهارێکى زۆر فێنکى هەبوو هەنار لەکاتى خۆیدا گوڵى نەکرد.
هەنار پێویستى بە پلەیەکى گەرم هەیە، ئەو پلە گەرمە نەبوو بۆ ئەوەى هەنار لە کاتى خۆیدا گوڵ بکات.
هەربۆیە بەرهەمى هەنارى ئەمساڵ یەک لەسەر سێ کەمبووەتەوە بەراورد بە ساڵى ڕابردوو.
بەردەوام ڕێنمایی و شێوازى نوێى بەخێوکردنى هەنار و پێگەیاندنى دەدرێت بە باخەوانان.
هەڵەبجە خۆى باخەوانى زۆر زۆر باشى هەنارى تێدایە.
بەردەوام خولەکانى ڕێنمایی بۆ باخەکانى هەنار و شێوازى نوێى کشتوکاڵى لەو خولانە دەدرێت.
لە پارێزگاى هەڵەبجە ئەمساڵ نرخى یەک کیلۆ هەنار لە 250 -500 دینار تاوەکو هەزار و 500 دینارە، بەگوێرەى جۆرەکانى گۆڕانى بەسەردا دێت.
بەڕێوەبەرى هاتووچۆى هەڵەبجە بۆ ئەفسەران: دوور لە هەڵچوون ئەرکەکانتان جێبەجێ بکەن

هاتووچۆى هەڵەبجە ئامادەکاریى بۆ بەڕێوەچوونى فێستیڤاڵى هەنار کردووە.
دوایین کۆبوونەوەى ئامادەکاریى کرا و بەڕێوەبەرى هاتووچۆ ڕێنمایى ئەفسەر و پۆلیسەکانى کرد.
بەڕێوەبەرى هاتووچۆى هەڵەبجە پێشبینى کرد نزیکە نیو ملیۆن گەشتیار سەردانى فێستیڤاڵەکە بکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێباز کەمال بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە، کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکەى کرد و چەند ڕێنماییەکى پێدان و داواشى کرد تاوەکو دەتوانن پەنا بۆ سزادانى شۆفێران نەبەن.
ئەرکی ئەمجارەتان قوورستر و گەورەترە.
ئەرکەکانتان بە ڕێکوپێکی و دوور لە ڕەفتاری هەڵچوون و دەمارگیریی جێبەجێ بکەن.
ڕێکخستنی هاتووچۆی شەقامەکان و ڕێزگرتن لە میوانان، گەشتیاران و ئاسانکاری لە پێشینەی کارەکانتان بێت.
پێشبینی دەکرێت نزیکەی نیو ملیۆن گەشتیار لەم چەند ڕۆژەدا سەردانی پارێزگای هەڵەبجە بکەن.
پیاوانی هاتووچۆ زیاتر لە هەموو کاتێک ڕۆڵی کاریگەریان پێدراوە و بەردەوام لەسەر شەقامەکان دەبن تاوەکو زۆرترین کارئاسانی بۆ شۆفێران بکەن.
تاوەکو دەکرێت دەست بۆ سزادان نەبەن، ئەمەش بە ئامانجی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و سەرخستنی ئەم چالاکییە گرنگە ئابووری و گەشتیارییەی پارێزگاکە.
کاسبکاران دەستیان بە ڕازاندنەوەى کەپرەکانى فێستیڤاڵى هەنار لە هەڵەبجە کرد

سبەى 12ـەمین فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە دەستپێدەکات.
ئامادەکارییەکان تەواوبوون و خاوەنکار و کاسبکارەکان بەرهەمەکانیان دەگەیێننە پارکەکە.
چاوەڕوان دەکرێت ئەمساڵ زیاتر لە 300 هەزار کەس سەردانى فێستیڤاڵەکە بکە.
سبەى دوازدەیەمین فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە دەستپێدەکات و ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لەسەر ڕێنمایى ئیدارەی فیستیڤاڵەکە کاسبکار و ژنانى دەستڕەنگین دەستیان بە ئامادەکردن و ڕازاندنەوەى کەپرەکانیان کرد.
ئەو خاوەنکارانەى پێویستیان بە کارەبا هەیە، کێبڵ و جۆزەی ئامادەکراو بهێنن، کارەبایان بۆ دابین دەکەین.
لە ئەمڕۆوە بەشداربووان دەتوانن بەرهەم، کەلوپەل و کەرەستەکانیان ببنە ناو پارکی هەڵەبجە و کەپرەکانیانی پێ بڕازێننەوە.
لە فێستیڤاڵى ئەمساڵ گرنگیى تایبەت بە چالاکیى ژینگەیى دەدرێت و هەڵمەتى ناشتنى پێنج هەزار نەمامى هەناریش بەڕێوەدەچێت.
دوانزەیەمین فێستیڤاڵی هەنار لە پارکی شاری یاریی هەڵەبجە بەرێوەدەچێت.
نزیکەی 552 باخەوان، خاوەنکار و ژنانی دەستڕەنگین بەرهەمە کشتوکاڵی و دەستییەکانیان نمایش دەکەن.
فێستیڤاڵەکە بەسەرپەرشتی پارێزگاری هەڵەبجە، بە هاوبەشی لەنێوان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵ و تۆڕی ڕێکخراوەکان، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزار ڕێکخراوە.
ساڵی ڕابردوو 11ـەمین فێستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە لە 30ـی تشرینی یەکەمی 2025 دەستپێکرد و سێ ڕۆژ بەردەوام بوو، لەو ماوەیەدا زیاتر لە 270 هەزار کەس سەردانیان کرد، بۆ ئەمساڵیش پێشبینی دەکرێت ڕێژەکە بۆ زیاتر لە 300 هەزار کەس بەرزبێتەوە.
فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە؛ ڕێگاکانی چوون و گەڕانەوە دیاریکران

28ـى ئەم مانگە 12ـەمین فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە دەستپێدەکات.
ماوەى چوار ڕۆژ بەردەوام بێت و چاوەڕوان دەکرێت هەزاران کەس سەردانى بکەن.
ئیدارەى پارێزگاکە ئامادەکاریی کردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای هەڵەبجە، بە مەبەستی ڕێکخستنی جووڵەی ئۆتۆمبێلەکان، کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و ئاسانکاری بۆ سەردانیکەران و گەشتیارانی فێستیڤاڵی هەنار، پلانێکی تایبەت و نەخشەی ڕێڕەوەکانی هاتوچۆی بۆ چوونەژوورەوە و دەرچوون لە شارەکە ڕاگەیاند.
شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە ئاساییەکان: هاتنەژوورەو لە ڕێگای سەرەکیی (تەپەتۆڵەکە - سیروان) دەستپێدەکات.
شۆفێرانی ئۆتۆمبێلە گەورەکان (پاسە گەورەکان) (بە هێڵی مۆر دیاریکراوە): ئەم ئۆتۆمبێلانە ئاڕاستە دەکرێن بەرەو یاریگای نێودەوڵەتیی هەڵەبجە و لەوێ دەوەستن.
بۆ ئەم مەبەستەش، ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی تایبەت (پاس و مینی پاس) دابینکراوە بۆ گواستنەوەی گەشتیاران لە یاریگاکەوە بۆ ناو فێستیڤاڵەکە.
ڕێگاکانی دیکەی هاتنەژوورەوە بۆ ناو شار و پارکی شاری یاریی هەڵەبجە:
ڕێگای شەقامی گشتیی بە ئاڕاستەی ڕاستەوڕاست بۆ سەرەوە.
ڕێگای پشت یاریگای هەڵەبجە (دەروازەی شار) بە ئاڕاستەی حەسەن ئاوا و پەروەردەی هەڵەبجە.
ئاڕاستەی بەنزینخانەی سان لە ڕێگای (40کم) بەرەو مزگەوتی بەختیاری.
ڕێگای هەورامان - گوندی عەنەب بەرەو جەلیلە و عەبابەیلێ.
ڕێگای پشتی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە (گەڕەکی یادگاری) بۆ پشتی گوندی بامۆک.
ئاڕاستەکانی دەرچوون بۆ دەرەوەی شار بە هەمان شێوازی هێڵەکانی هاتنەژوورەوە دەبێت.
قەدەغەکردنی هاتووچۆ: بە هیچ شێوەیەک ڕێگە بە هاتنەدەرەوەی ئۆتۆمبێل لە ڕێگای سەنتەری شارەوە نادرێت.
شوێنی وەستان (پارکینگ): گەراجەکانی پارکینگ بۆ ڕاوەستانی ئۆتۆمبێلی گەشتیاران لەسەر نەخشەکە بە هێمای تایبەتی پارکینگ دیاریکراون.
لە کۆتاییدا، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەڵەبجە داوا لە سەرجەم شۆفێران و گەشتیاران دەکات پابەندی ڕێنماییەکان و هێماکانی هاتووچۆ بن، بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی گشتی و بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵەکە بە سەرکەوتوویی.
ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەى بەشدارى لە فێستیڤاڵی هەنارى هەڵەبجە دەکەن

فێستیڤاڵی هەنار و پایزى هەڵەبجە 28ـى مانگ دەستپێدەکات.
لایەنى پەیوەندیدار ژمارەیەک مەرجى بۆ بەشداران و خاوەنکاران داناوە.
داواى جێبەجێکردنى مەرجەکانى سەلامەتى و پاکوخاوێنى دەکرێت.
لیژنەی هاوبەش و لیژنەکانی قایمقامێتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە، ژمارەیەک ڕێنمایى بۆ ئەو کەسانەى دەرکرد کە بەنیازن بەشداری لە فێستیڤاڵی هەنار و پایز بکەن.
پاکوخاوێنی.
بەکارهێنانی دەستکێش.
بەکارهێنانی عەلاگەی گەورە بۆ کۆکردنەوەی پاشماوەکان.
بەکارنەهێنانی مەنجەڵی فافۆن، بەتایبەتی بۆ لێنانی شلە.
دەرهێنانی کارتی تەندروستی.
پشکنینی پێشوەختە بۆ بەشداربووان بۆ دڵنیابوون لە باری تەندروستی کەسەکە، وەک پشکنینەکانی:
GSE
HES Ag
Anti HCV
Anti HIV (ئایدز)
VDRL
پاکڕاگرتنی ژینگەی پارکەکە.
بەکارهێنانی مەنجەڵی ستیل (ستەین لێس ستیل) بۆ لێنانی خواردنەکان.
واباشترە کەوچکی تەختە بەکاربهێنرێت.
بەکارنەهێنانی لیمەندۆزی لە خواردنەکاندا.
بەکارهێنانی کڵاو.
هێنانی وەسڵی گۆشت.
لیژنەکان دەڵێن هەرکەسێک پابەند نەبێت بە ڕێنماییەکان بەگوێرەى بڕیاری لیژنەی باڵا کەپرەکەی لێوەردەگیرێتەوە، شوێنەکەی لێدەسەنرێتەوە و سزاش دەدرێت.
فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە کۆنسێرت و خەڵاتیشى تێدایە

28ـى مانگ فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە دەستپێدەکات.
فێستیڤاڵی ئەمساڵ چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
فێستیڤاڵەکە چەندین چالاکى جۆراوجۆر لە خۆدەگرێت.
لیژنەی باڵای فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە، بەرنامە و خشتەی چالاکییەکانی فێستیڤاڵەکەی بۆ چوار ڕۆژ بڵاوکردەوە، کە گۆرانى و خەڵاتى جۆراوجۆریشى تێدایە.
کاتژمێر 10 خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز لەلایەن قورئانخوێنی نێودەوڵەتی م. گۆران مەعروف.
کاتژمێر 10:05 خولەک وتاری فەرمیی فێستیڤاڵ لەلایەن نوخشە ناسیح پارێزگاری هەڵەبجەوە پێشکەش دەکرێت.
کاتژمێر 10:10 خولەک ڤیدیۆ ستۆری سەرجەم فێستیڤاڵەکانی کانی دیکە (بە وێنە).
کاتژمێر 10:15 خولەک نمایشکردنی جلوبەرگی ڕەسەنی هەڵەبجە و ناوچەکە.
کاتژمێر 10:30 خولەک بە فەرمیی فێستیڤاڵ دەکرێتەوە.
کاتژمێر 03:00ـى پاشنیوەڕۆ کۆنسێرتی هونەرمەند پەیوند جاف.
کاتژمێر 03:00ـى پاشنیوەڕۆ کۆنسێرتی کچانی سنە.
کاتژمێر 10:00 کۆنسێرتی گۆرانی منداڵان لەلایەن چالاکی قوتابخانەکانەوە.
کاتژمێر 03:00ـى پاشنیوەڕۆ کۆنسێرتی هونەرمەند پێشڕەو هەورامی.
دابەشکردنی خەڵاتەکان بەسەر بەشداربوواندا:
خەڵاتی گەورەترین هەنار.
خەڵاتی پاکوخاوێنترین کەپر (خواردەمەنی).
خەڵاتی ڕازاوەترین خاوەن کەپر (هەنار - کاری دەستی).
خەڵاتی جوانترین وێنەی فێستیڤاڵ.
فێستیڤاڵى هەنارى هەڵەبجە، یەکێکە لە گەورەترین فێستیڤاڵەکان و وەک بۆنەیەکى گەشتیارى و بازرگانى ساڵانە هەزاران کەس سەردانى دەکەن.