سەرۆکى دیوانى پەرلەمانى کوردستان: بانگەوازی کۆبوونەوەی پەرلەمان هیچ پەیوەندى بە ئێمەوە نییە

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان
باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان

پووختەی هەواڵەکە

  • دیوانی سەرۆکایەتیی پەرلەمان ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر بانگێشتنامەی کۆبوونەوەی پەرلەمانتاران بڵاوکردەوە.

  • دیوانی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، ئەو بانگێشتنامەیەی ئاڕاستەی پەرلەمانتاران کراوە دوور و نزیک پەیوەندی بە ئێمەوە نییە.

  • دیوانی پەرلەمانی کوردستان ڕاشیگەیاندووە، تەنیا 43 پەرلەمانتار واژۆی ئەنجامدانی دانیشتنیان کردووە.


سەرۆکایەتی دیوانی پەرلەمانی کوردستان لە نوسراوێکیدا کە واژۆی ئەردەلان محەمەد سەرسپی، سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان لەسەرە ، ڕایگەیاندووە، ئەو بانگێشتنامەیەکی لە سایتى پەرلەمان بڵاوکراوەتەوە هیچ پەیوەندى بە ئێمەوە نییە".


سەرۆکایەتی دیوانی پەرلەمانی کوردستان:

  • بە پێویستی دەزانین ڕای گشتی ئاگاداربکەینەوە کە ئەم بانگهێشتنامەیە دوور و نزیک پەیوەندی بە ئێمەوە نییە.

  • هیچ کەس و لایەنێکمان ڕانەسپاردووە بۆ ئەم ئەرکە.

  • تا ئێستا ڕێژەی یاسایی بۆ دانیشتنی ئەندامانی پەرلەمان کە (٥٠+١)ـە بە فەرمی بەدەست ئێمە نەگەیشتووە.

  • تەنیا واژۆی (٤٣) ئەندامی پەرلەمان بە فەرمی بە ئێمە گەیشتووە.

  • لە کاتێکدا ئێمە لە دەوامی فەرمی ئاسایی خۆمانین، هەر کاتێکیش ئەو ڕێژە یاساییە بەردەست بوو، هۆڵی پەرلەمان ئامادەیە و کراوەیە.

ئەمەش لە کاتێکدایە فراكسیۆنەکانى پارتى، سۆسیالیست و توركمان و كلدان ئاشوورى داوایان کرد چوارشەممە دانیشتنى تەواوکارى یەکەم دانیشتنى پەرلەمان بکرێت. دواتریش نوسراوێک لە ناوی دیوانی پەرلەمانەوە بڵاوکرایەوە و کە دوالە پەرلەمانتاران کرابوو سبەی بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان ئامادەبن .

بە گوێرەی زانیارییەکانیش ئەگەر دانیشتنیش بکرێت ، فراكسیۆنەکانی یەكێتی، نەوەی نوێ و یەكگرتوو، فراکسیۆنێکى تورکمان و فراکسیۆنێکى کریستیان بەشداریى دانیشتنەکە ناکەن.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

ڕەوتى هەڵوێست: بەشداریى دانیشتنى پەرلەمان ناکەین

کەناڵ8

Tue Nov 03 2026

Loading related news...