
بەشێکى زۆر لە فراکسیۆنەکانى بەشداریى دانیشتنى پەرلەمان ناکەن.
هیچ وادە و ڕێککەوتنێکى فەرمى بۆ کاراکردنەوەى پەرلەمان نییە.
فراکسیۆنەکان بە دەم بانگەوازەکەى فراکسیۆنى پارتییەوە ناچن.
ڕەوتی هەڵوێست ڕەتیکردەوە بەشداریی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی بکات، کە فراکسیۆنى پارتى داواى کردووە چوارشەممە بکرێت.
لە سەرەتاوە بڕیارمانداوە ئۆپۆزسیۆن بین.
ئەرکی ئۆپۆزسیۆن نییە دەستەی سەرۆکایەتی بۆ هێزێک یان دوو هێزی دەسەڵاتدار هەڵبژێرێت.
دواتر ئەوان سەرۆکی هەرێمى کوردستان و حکومەت دیاری بکەن.
پێشتر هەڵوێست نەچووەتە بلۆکی دیکە و ئێستاش لە ژێر هیچ بیانوویەکدا ناچێتە لای هیچ لایەنێک.
وەک ئۆپۆزسیۆنێکی ڕاستگۆو جددی دەمێنێتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە فراكسیۆنەکانى پارتى، سۆسیالیست و توركمان و كلدان ئاشوورى داوایان کرد چوارشەممە دانیشتنى تەواوکارى یەکەم دانیشتنى پەرلەمان بکرێت. جگە ڕەوتى هەڵوێست، فراكسیۆنەکانی یەكێتی، نەوەی نوێ و یەكگرتوو، فراکسیۆنێکى تورکمان و فراکسیۆنێکى کریستیان بەشداریى دانیشتنەکە ناکەن.
فراکسیۆنی پارتی داوای تەواوکردنی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمان دەکات
