شەڕی مین لە گەرووی هوورمز؛ حەوتەمین نەوتهەڵگر گڕی گرت و ئێران ئەمریکا تۆمەتبار دەکات

بە ئامانجگرتنی کەشتییەکی نەوتهەڵگر
بە ئامانجگرتنی کەشتییەکی نەوتهەڵگر

پووختەی هەواڵەکە

  • لە گەرووى هوورمز مینێکى دەریایی بە کەشتییەکى نەوتهەڵگردا تەقیوەتەوە و گڕى گرتووە.

  • ئەوەش حەوتەم کەشتییە لەماوەى هەشت ڕۆژدا لە گەرووى هوورمز مینى پێدا دەتەقێتەوە.


هێزى دەریایی ئێران ئاماژەى بەوەکردووە، کەشتییەکى نەوتهەڵگر بەهۆى تێپەڕبوونى بە ناوچەیەکى قەدەغەکراو لە ڕۆژهەڵاتى گەرووى هوورمز، مینى دەریایی پێیدا تەقیوەتەوە و گڕى گرتووە.


ئاڵۆزییەکانی هوورمز

  • هێزى دەریایی ئێران داوا لە سەرجەم کەشتییە بارزگانییەکان دەکات، نەچنە ناوچەى نا ئارام لە گەرووى هوورمز .

  • خۆیان بەدووربگرن لە کوژاندنەوەى سیستمى شوێندۆزەکانیان واتە جی پی ئێسەکانیان.

  • لەماوەى هەشت ڕۆژدا هەشت کەشتیى بازرگانی لە کاتى تێپەڕبوونیان بە ناوچەى قەدەغەکراودا، مینیان پێدا تەقیوەتەوە و گڕیانگرتووە.

  • ئێران کۆتوبەندەکانى بەسەر گەرووى هوورمزدا تووندکردووە، تەنیا ڕێگە بەو کەشتییانە دەدات، تێپەڕن کە مەرج و ڕێنماییەکانى جێبەجێدەکەن.

هاوکات تەلەڤزیۆنى ئێران لە زارى بەرپرسانى پارێزگای هوورمزگانەوە بڵاویکردەوە، ئەمریکا هێرشى کردووەتەوە سەر دوو بەلەمى ڕاو لە دوورگەى قشم.

بەگوتەى بەرپرسان، بەهۆى هێرشەکەوە ژمارەیەک ڕاوچى برینداربوون، بەڵام ئەمریکا هیچ لێدوانێکى لەبارەى هێرشەکەوە نەداوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

سوپای پاسداران: چوار کەشتی نەوتهەڵگر لە گەرووی هوورمز گڕیان گرت

Loading related news...