قۆناغى یەکەمى تێکەڵبوونی هێزەکانی یەبەشە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانى عێراق دەستپێدەکات

هێزەکانى یەبەشە و سوپاى عێراق لە چیاى شنگال
هێزەکانى یەبەشە و سوپاى عێراق لە چیاى شنگال

پووختەى هەواڵەکە

  • بڕیارە سەرەتاى مانگى داهاتوو قۆناغى یەکەمى تێکەڵبوونی هێزەکان دەستپێبکات.

دوو فەوجى حەشدى شەعبى و فەوجێکى هێزەکانى ئێزدى لە شنگال دادەمەزرێن و جێگیر دەکرێن.


کەنداڵ شنگالی، ئەندامى لیژنەى هاوبەشى پرۆسەى تێکەڵبوونى هێزەکانى یەبەشە و سوپاى عێراق بە کەناڵ8ى ڕاگەیاند، بڕیارە سەرەتاى مانگى داهاتوو، قۆناغى یەکەمى پرۆسەى تێکەڵبوونى هێزەئەمنییەکانى شنگال و سوپاى عێراق دەست پێبکات.


بە گوێرەى فەرمانەکان

  • بە گوێرەى فەرمانى دیوانى ژمارە 1165، بڕیارە دوو فەوجى حەشدى شەعبى و فەوجێکى هێزەکانى ئێزدى لە شنگال دابمەزرێن و جێگیر بکرێن.

  • هەریەک لەو فەوجانەى حەشدى شەعبى لە 500 ئەندام و فەوجەکەى هێزەکانى یەبەشە لە 1500 ئەندام پێکدێن و لە شنگال دادەمەزرێن.

  • بەشێک لەو هێزانە ئەرکى پاراستنى مەزارگەى پیرۆزى ئێزیدیان لە شنگال دەگرێتە ئەستۆ.

پێشتریش، هادی ئالیاس، گوتەبێژى هێزەکانى یەبەشە لە شنگال بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، لە قۆناغى دووەمى پڕۆسەکەدا 1700 ئەندامى هێزەکانى یەبەشە لە شنگال دەچنە ناو هێزە ئەمنییەکانى عێراقەوە و کۆى گشتى ئەو ئەندامانەى یەبەشە کە دەچنە ناو سوپاى عێراقەوە ژمارەیان 4200 کەسە.

ڕۆژى 24ـى تشرینى یەکەمى 2026، شاندێکی سەربازیی حکومەتی عێراق سەردانی چیای شنگالی کرد و زنجیرەیەک کۆبوونەوەیان لەگەڵ هێزەکانى یەبەشە ئەنجامدا، بڕیارە دواى تێکەڵبوونى هێزەکان هێزە ئەمنیەکانى عێراق لە بنکە و بارەگا و ئەو شوێنانەى کە هێزەکانى یەبەشەى لێبوو جێگیر بکرێن، دوو ڕۆژ دواتر، بە شێوەیەکى فەرمى پڕۆسەى تێکەڵبوونى هێزەکانى یەبەشە و هێزە ئەمنییەکانى عێراق لە شنگال دەستیپێکرد.

ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی 30ـی ئەیلوولی ڕابردوو، عەبدوڵا ئۆجەلان ڕێبەری پەکەکە پەیامێکی ئاڕاستەی یەبەشە کرد و داوای لێکردن تێكەڵی سوپای عێراق ببن.

ڕۆژی 11ـی ئەیلوولیش، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و شاندێکی هاوپەیمانیی دۆزی ئێزدی کۆبوونەوە و لەپاش کۆبوونەوەکە زەیدی ڕایگەیاند، گرووپەکانی بەرگری لە شنگال چەکەکانیان ڕادەستی دەوڵەت دەکەن و مافی چەکدارانی یەکینەکانی پاراستنی شنگال و یەکینەکانی ژنان بەپێی یاسا دەپارێزرێت.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

سەباح نوعمان: ڕێکارەکانى شنگال مەیدانى و سەربازیى بوون

کەناڵ8 دەچێتە ناو تونێلەکانى هێزەکانى یەبەشە لە چیای شنگال

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان: ئەوەی لە شنگال دەگوزەرێت لە دەرەوەی ڕێککەوتنی شنگالە

بەرپرسیارێتیی ئەمنی لە چیای شنگال دەگوازرێتەوە بۆ دامەزراوە فیدڕاڵییەکان

ئەمڕۆ 2500 ئەندامى یەبەشە لە شنگال دەچنە ناو هێزە ئەمنییەکانى عێراق

جەبار حسین

Sun Nov 29 2026

Loading related news...