مامۆستا و فەرمانبەرانى گرێبەست هەڕەشەى خۆپیشاندان دەکەن

کاتی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بەهۆی داهاتی ناوخۆوە دیار نییە. فۆتۆ: حەمەسوور - کەناڵ8
کاتی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست بەهۆی داهاتی ناوخۆوە دیار نییە. فۆتۆ: حەمەسوور - کەناڵ8

پووختەتی هەواڵەکە

  • مامۆستا و فەرمانبەرانى گرێبەست: ئەگەر مووچەکانمان دابەشنەکرێت خۆپیشاندان دەستپێدەکەین.

  • مامۆستا و فەرمانبەرانى گرێبەست ژمارەیان 52 هەزار کەسە.


وەک ناڕەزایى دەربڕین لەبەرامبەر دواکەوتنى مووچەکانیان، مامۆستا و فەرمانبەرانى گرێبەست هەڕەشەى خۆپیشاندان دەکەن و دەڵێن: ئەگەر تاوەکو ڕۆژى یەکشەممەى داهاتوو مووچەى مانگى تشرینى یەکەمیان پێنەدرێت، لەبەردەم باڵەخانەى ئەنجوومەنی وەزیران خۆپیشاندان و ناڕەزایى دەستپێدەکەن.


دەستەى مامۆستا و فەرمانبەرانى گرێبەست لە ڕاگەیێنراوێکدا کە ئاڕاستەى حکومەتى کاربەڕێکەرى پارتى و وەزارەتى پەروەردەیان کردووە دەڵێن:

  • وەک مامۆستا و فەرمانبەرانى گرێبەست کە ژمارەیان 52 هەزارە، بەردەوام لە خزمەتی پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن و دامودەزگاکانی حکومەتدان، بە نیگەرانییەکی قووڵەوە دەڕواننە دواکەوتنی بەردەوامی مووچەکانیان.

  • زیاتر لە 50 ڕۆژ تێپەڕیوە بەسەر دابەشنەکردنی مووچەکانیاندا.

  • تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی تشرینی یەکەمیان وەرنەگرتووە.

  • ئەم شێوازە لە مامەڵەکردن لەگەڵ توێژی مامۆستا و فەرمانبەران، دوورە لە هەموو پێوەرێکی کارگێڕی و دادپەروەری و مایەی قبوڵکردن نییە، چونکە پێشێلکردنی مافە سەرەتاییەکانی ژیان و گوزەرانیانە.

هۆشدارییش لە دواکەوتنى زیاتری مووچەکانیان دەدەن و دەڵێن: ئەگەر تاوەکو ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو وادەی دابەشکردنی مووچەکانیان ڕانەگەیێنرێت و دابەش نەکرێت، ئەوا بە شێوەیەکی مەدەنییانە و بە بەشداری سەرجەم گرێبەستەکان، خۆپیشاندان و گردبوونەوەی فراوان لەبەردەم باڵەخانەى ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجام دەدەن.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

سەرەتاى هەفتەى داهاتوو مووچەى مامۆستایانى گرێبەست دابەشدەکرێت

جەبار حسین

Fri Nov 20 2026

Loading related news...