جەلال شێخ ناجی لە کۆڕبەندى مەنامە: نەمانهێشتووە خاكەكەمان دژی هیچ لایەنێك بەكاربهێنرێت

کەناڵ8

پووختەى هەواڵ

  • سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری بەشدارى لە پانێڵێکدا کرد.

  • قسەى لەسەر دۆخى ناوچەکە و هەوڵەکانى دەزگاکەى بۆ بەرقەرارکردنى ئاسایش کرد.

  • فەراهەمکردنى ئاسایشى وەک ئەركێكی هاوبەش ناوبرد و جەختى لە هەماهەنگیى نێوان وڵاتان کردەوە.


جەلال شێخ ناجی، سەرۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، لە پەراوێزی بەشداری لە دیالۆگی مەنامە (IISS Manama Dialogue) كە لە بەحرەین بەڕێوەدەچێت، لە سێهەمین ڕۆژی کۆڕبەندەکەدا، چەندین دیدار و كۆبوونەوەی لەسەر ئاستی باڵای هەواڵگری و ئەمنی کرد.


جەلال شێخ ناجی، لە پانێڵێكدا لە بارەی ڕێگاكانی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست:

  • بەبێ لێكتێگەیشتن و دیالۆگی بەرپرسیارانە، ناتوانین ئاسایش و ئارامی لەناوچەكەدا بەرقەرار بكەین.

  • ئەم هەلومەرجەش كە هاتووەتە پێش، ئەرك و بەرپرسیارێتی هەموولایەك زیاتر دەكات كە پێكەوە كاربكەین لەپێناو ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا .

  • ئاسایشى ناوچەكە و جیهان ئەركێكی هاوبەشە.

  • ڕووداو و تەنگژەكانی ئەم دواییەش دەریخست، هیچ وڵاتێك بە تەنیا ناتوانێت لە ڕێی سەپاندنی ستراتیجی خۆیەوە، ئاسایش وڵاتی خۆی یان هیچ ناوچەیەك لە جیهاندا بپارێزێت.

  • بە هەماهەنگیی دەتوانین بە ئاسانی زاڵببین بەسەر ئاڵنگارییەكاندا و نەهێڵین لە هیچ دۆخێكدا ئاسایش وڵاتەكانمان بكەوێتە مەترسییەوە .

"پەیوەندییەکانمان بۆ خزمەتى ناوچەکەیە"

جەلال شێخ ناجی، بۆ ئامادەبووانى ڕوونکردەوە، پەیوەندییە هەواڵگریی و ئەمنییەكانیان لە بەرژەوەندی هەرێمى کوردستان، عێراق و سەقامگیری وڵات خستووەتە كار، نەیانهێشتووە خاكەكەیان دژی هیچ لایەنێك بەكاربهێنرێت.

گوتیشى "كار دەكەین تاوەکو پێكەوە ئارامی ناوچەكە و ئاسایشی نیشتمانی بپارێزین و بەكەمترین زیان، ئاڵنگارییەکانى ئەم قۆناغە تێپەڕێنین".

زانیاریى زیاتر بۆ تۆ:

سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیارى بەشداری لە دیالۆگى مەنامە کرد

کەناڵ8

Sun Nov 01 2026

Loading related news...