
هێزە ئەمنییەکان لە دیالە هەوڵیان داوە داواکراوێک بگرن و تەقە کراوە.
وەزارەتی ناوخۆ لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی لەبارەی ڕووداوەکەوە پێکهێنا.
مانگێک نابێت ڕووداوێکی هاوشێوە لە پردێ ڕوویدا و دوو گەنجی کورد کوژران.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق، بڕیاری دا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە لە کوژرانی سێ منداڵ و برینداربوونی پێنجی دیکە لە میانی هەوڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکدا لە دیالە پێکبهێنێت.
ڕووداوەکە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکێکی ئەمنی بۆ دەستگیرکردنی کەسێکی داواکراو ڕوویداوە، لە ناوچەی ڕەکەی حاجی سوەیل، سەر بە شارۆچکەی دارولسەلام لە پارێزگای دیالە.
تۆمەتبارەکە بە گوێرەی ماددەی (٤٠٦) داواکراو بووە.
داواکراوەکە لە ئۆتۆمبێلەکەیدا بووە، گوێی بە فەرمانی هێزە ئەمنییەکان نەداوە و هەوڵی هەڵاتنی داوە و هێزە ئەمنییەکان ناچار بوون تەقە بکەن.
لە ئەنجامی تەقەکردنەکەدا، سێ منداڵ کوژراون و پێنجی دیکە بریندار بوون، هێزە ئەمنییەکان توانیویانە کەسی داواکراو دەستگیر بکەن.
وەزارەتی ناوخۆ بۆ لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە بڕیاری داوە، ئەفسەرێک و ١٠ ئەندامی ئەو هێزە ئەمنییە دەستبەسەر بکرێن و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و ڕێکارە یاساییە پێویستەکان بەرامبەریان بگیرێتە بەر.
دۆسیەى شەهیدبوونى دوو گەنجەکەى پردێ..فەرماندەیەک دوورخرایەوە
