دوای چەند مانگێک پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە.
ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی وەک خۆیان ماونەتەوە.
کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی بە هەوڵێک بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە دادەنرێت.
ڕێباز بێرکۆتی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و پارتی کۆدەبنەوە، ئەوەش دوای چەقبەستوویی نێوانیان دێت.
کۆبوونەوەیەک هەیە ئەمڕۆ، پشت بە خوای گەورە بەرەو پێشەوە دەڕوات.
لە ئاستی مەکتەبی سیاسییە.
دەبێت هەموو لایەنەکان عامیلی خێر بن بۆ ئەوەی کۆبوونەوەکان بەرەو ئاراستەیەکی باش بڕۆن.
یەکێتی و پارتی لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەم، کاراکردنەوەی پەرلەمان و شێوازی حوکمڕانی ناکۆکییان هەبوو، کۆبوونەوەی چواری ئەم مانگەی پەرلەمان بەبێ سازان، ناکۆکییەکانی گەیاندە لووتکە.
لە کاردانەوەی ئەوەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاری کشانەوەی حیزبەکەی لە کابینەی نۆیەم دا و ڕاشیگەیاند، دان بە کۆبوونەوەی پەرلەمان و ئەوەش نانێن کە لە داهاتوودا لە دەرئەنجامی ئەو کۆبوونەوەیە دەکەوێتەوە.
تۆم باراک بۆ یەکێتی و پارتی: ناکۆکییەکانتان تێپەڕێنن ئێمە پێویستمان بە یەکڕیزییە
