ترەمپ هۆشداری لە هێرشی نوێ بۆ سەر ئێران دەدات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

پووختەى هەواڵەکە

  • ترەمپ دانوستانەکانی وڵاتەکەی و تارانیش بە بێمانا ناودەبات.

  • ترەمپ پێشبینی دەکات هێرشە دوولایەنەکان لە نێوان وڵاتەکەی و ئێران بەردەوامبن.


لە کاتێکدا هەوڵە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئێران بەردەوامە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بە فۆکس نیوزی ڕاگەیاند، ئەگەر لەگەڵ تاران نەگەنە ڕێککەوتن، خواستی هەیە دوای سەری ساڵ هێرش بکاتەوە سەر ئێران.


بۆچوونى ترەمپ

  • ترەمپ وەک دەربڕینی بێهیوایی بە گفتوگۆکان، دانوستانە دیپلۆماسییە بەردەوامەکان لەگەڵ تاران بە بێمانا ناودەبات.

  • ترەمپ دانوستانکارانی ئێرانی تۆمەتبار کرد بە کات کوشتن.

  • ئێرانییەکان بەراورد بە پێش هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا شەڕانگێزترن.

ئەوە لە کاتێکدایە، ئەمریکا فشارە ئابوورییەکانی بۆ سەر ئێران چڕترکردووەتەوە و هەر ئەمڕۆ لە نوێترین هەنگاویدا، واشنتن سزای بەسەر چوار کەسایەتی پەیوەست بە کەرتی نەوتی تاراندا سەپاند.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:

سێنتکۆم: 130 ڕۆژە ڕێگری لە هەناردەی نەوتی ئێران دەکەین و گەمارۆ دەریاییەکە بەردەوامە

نێردەکانی ئەمریکا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی قەتەر پرسی ئێرانیان تاوتوێ کرد

Loading related news...