ئاسایشی هەولێر ئەو قاچاخچییەی دەستگیرکرد کە بووە هۆکاری خنکانی سێ منداڵەکەی سلێمانی

لۆگۆی ئاسایشی هەولێر
لۆگۆی ئاسایشی هەولێر

پووختەی هەواڵەکە

  • بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی قاچاخچییەکی کوردی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.

  • ئاسایشی هەولێر دەڵێت، ئەو قاچاخچییە بووەتە هۆکاری گیان لەدەستدانی سێ منداڵى خێزانەکەى شارى سلێمانى لە ئاوەکانی نێوان تورکیا و یۆنان.



    بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە ڕاگەیێنراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو قاچاخچییەیان دەستگیرکردووە، کە بووە هۆکاری گیانلەدەستدانی سێ منداڵ کە لەگەڵ دایک و باوکیان بەمەبەستی چوونە یەکێک لە وڵاتانی ئەوروپا ڕۆژی 14ـی تشرینی یەکەمی 2026 لە ئاوەکانی نێوان تورکیا و یۆنان خنکان.



    بەرێوەبەرایەتیی ئاسایشى هەولێر:

  • پاش کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، ناسنامەی قاچاخچییەکە ئاشکرا کراوە.

  • لە ئۆپراسیۆنێکدا توانیمان دەستگیرى بکەین.

  • قاچاخچییەکە لە کاتی گەڕانەوەی بۆ هەرێمی کوردستان و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، لەلایەن هێزەکانیانەوە دەستگیر کراوە.

ئەو قاچاخچییە بووەتە هۆکاری گیان لەدەستدانی سێ منداڵەکە، بە ناوەکانی هەستیار ، هەریاد و مێلا، کە تەنیا توانراوە تەرمی دووانیان بدرۆزرێتەوە و تاوەکو ئێستاش تەرمی هەستیاری 12 ساڵ لە ئاوەکاندا ماوە و نەدۆزراوەتەوە.

ڕۆژى 14ـى ئەم مانگە بەلەمێکى کۆچبەران بە هەشت سەرنشینەوە کە پێنجیان ئەندامى یەک خێزان بوون، نقومبوو، سێ منداڵى ئەو خێزانە خنکان و دایک و باوکیان و سێ سەرنشینى دیکەى بەلەمەکە ڕزگاریان بوو.

ڕۆژى 16ـی مانگ، تەرمى یەکێک لە منداڵەکان بە ناوی هەریاد دۆزرایەوە و ڕۆژی 17ـی مانگیش تەرمى دووەم بەناوى مێلا دۆزرایەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرەڕای تێپەڕبوونی 14 ڕۆژ، تەرمی هەستیار نەدۆزراوەتەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

پۆلیسی سلێمانی: تەرمی کەسێک دوای سێ رۆژ لە ماڵەکەی دۆزرایەوە

Loading related news...