ترەمپ هەڕەشەی هێرشکردنە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکات

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا

پووختەی هەواڵەکە

  • دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی هێرشکردنە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێرانی کرد.

  • ترەمپ دەڵێت، یەک بۆ دوو پێگەی ئێران ماون بە 10 خولەک چارەسەریان دەکەین.

  • ترەمپ ڕاشیگەیاند، پلان ئامادەیە بۆ هێرشکردنە سەر چیای قوڵنگ.


سەرۆکی ئەمریکا لە کاتی بەشداریکردنی لە ئاهەنگێکی هاڵۆویندا، کە لە مارالاگۆ لە ویلایەتی فلۆریدا ڕێکخرابوو لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا باسی لەوە کرد کە ئەمریکا توانا سەربازییەکانی ئێرانی بەتەواوی لەناوبردووە، هێزی دەریایی، ئاسمانی و سیستمی بەرگریی ئاسمانی ئێران تەواو بووە، ئەمە جگە لە لەناوبردنی بەشێکی بەرچاوی دامەزراوەکانی بەرهەمهێنانی سەربازی و توانا ئەتۆمییەکانیان، هاوکات هۆشدارییدا بە ئێران کە بیر لە هێرشی تۆڵەسەندنەوە نەکاتەوە، لە ئەگەری بەئامانج گرتنیاندا.


لێدوانەکانی ترەمپ:

  • ئێرانییەکان دەیانەوێت بگەن بە ڕێککەوتن، بەڵام متمانەیان پێناکرێت.

  • ئێرانییەکان ڕێککەوتن دەکەن و دواتر لێی پاشگەز دەبنەوە.

  • واشنتن زۆر پەلەی نییە لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئێران.

  • پێشتر توانا سەربازییە سەرەتاییەکانی ئێرانمان لەناوبردووە و تەنیا یەک یان دوو پێگەی ئەتۆمی ماونەتەوە، کە دەتوانرێت بە خێرایی لەناو ببرێن.

  • ترەمپ ئاماژەی بە چیای قوڵنگ کرد، ئەو شوێنەی کە نزیکەی دوو کیلۆمەتر لە وێستگەی ئەتۆمیی نەتەنزەوە دوورە و نزیکەی 220 کیلۆمەتر لە باشووری تارانەوە هەڵکەوتووە.

دامەزراوەیەکی یۆرانیۆمی نهێنی

شیکارییەکانی وێنەی مانگە دەستکردەکان ئاماژە بەوە دەکەن، بە درێژایی ئەمساڵ، ئێران بەردەوام بووە لە کارکردن لە ژێر ئەو چیایە و لەمدواییانەشدا کاری تەلارسازیی بە شێوەیەکی بەرچاو خێراتر کردووە. دەزگا هەواڵگرییەکان گومان دەکەن ئێران سەرقاڵی درووستکردنی دامەزراوەیەکی پیتاندنی یۆرانیۆمی ڕانەگەیێنراو بێت لە ژێر ئەو چیایەدا.

خامنەیی هەڕەشە دەکات

لەبەرامبەر هەڕەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ هێرشکردنەوە سەر ئێران، موجتەبا خامنەیی ڕابەری ئێران لە ڕاگەیینراوێکدا هۆشداریدا، هەر هێرشێکی ئەمریکا و ئێران بکرێتە سەر وڵاتەکەیان، ئەوا کۆماری ئیسلامیی ئێران و هێزە چەکدارەکانیان، کات و شێوازی کۆتاییهاتنی جەنگەکە دیاریدەکەن. هەروەها لە ڕاگەیێنراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، خامنەیی لەمیانی کۆبوونەوەی لەگەڵ گەورە فەرماندە سەربازییەکان ڕێنمایی پێداون، بەبێ کۆتوبەندنی سنوور، وەڵامی هەموو جۆرە هێرشێک بە توندترین شێوە بدەنەوە.

زانیاریی زیاتر بۆ تۆ

ئاماژەکانى دەستپێکردنەوەى جەنگ بەگوێرەى ميدياكانى ئەمریکا و ئیسرائیل

Loading related news...