
دوورخستنەوەی ئەو بەرپرسە پەیوەندی بە پرسی جورفولسەخڕەوە هەیە.
دانى بە تاوانەکەیدا ناوە.
ئەو بەرپرسەی دەستگیرکراوە، ناوی عەلی عەبدولکەریم موسەوییە، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بۆرییە نەوتییەکانە لە وەزارەتی نەوت و دەستگیرکردنی بەهۆی بوونی دانپێدانانەوەیە لەسەر پڕۆسەی بە قاچاغبردنی نەوت لە جورفولسەخر.
ڕۆژی 14ـی ئەم مانگە، بە بڕیاری عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق.
ئەو بەڕێوەبەرە و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئەمنی و سەربازی لە سنووری پارێزگای بابل.
لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە.
پرسی جورفولسەخر ئێستا گەرمترین بابەتی عێراقە.
عەلی زەیدی، بارەگای فەرماندەیی کۆنتڕۆڵی هێزە سەربازییەکانی لە جورفولسەخر دروستکرد.
ئەو فەرماندەییە بەرەبەیانی ڕۆژی 20ـی ئەم مانگە دەستبەکار دەبێت، بەڵام تاوەکو ئێستا کەتیبەکانی حیزبوڵا ئامادە نین ئەو شارۆچکەیە چۆڵ بکەن.
.jpg)