
پووختەى هەواڵ
ئەمڕۆ یادی ڕۆژی شەهیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە.
لە خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کورددا یەکێتی خاوەنی زۆرترین شەهیدە.
لەو یادەدا قوباد تاڵەبانی جەخت لە بەرگریکردن لە ماف، کەرامەت و ئازادیی خەڵک دەکاتەوە.
قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، ڕێبازی شەهیدان، ڕێبازی ئەبەدی و هەمیشەیی ئێمەیە کە بریتییە لە پاراستنی خاکی کوردستان و بەرگریکردن لە ماف و کەرامەت و ئازادیی خەڵک.
ئەمڕۆ ڕۆژی نوێکردنەوەی بەڵێن و پەیمانە لەگەڵ شەهیدە سەربەرزەکانمان و ڕێبازە پیرۆزەکەیان.
ڕێبازی شەهیدان، ڕێبازی ئەبەدی و هەمیشەیی ئێمەیە کە بریتییە لە پاراستنی خاکی کوردستان و بەرگریکردن لە ماف و کەرامەت و ئازادیی خەڵک.
خۆتەرخانکردنی ڕاستگۆیانە بۆ خزمەتکردنی هاونیشتمانییانی کوردستان.
قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ ڕۆژی ڕێزگرتنە لە خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و دەشڵێت: "ئەرکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە کە وەک حیزبی شەهیدان زۆر زیاتر لە جاران خزمەتیان بکات؛ ئەگەر پێشتر لێرە و لەوێ خەمساردی و کەموکوڕییەک هەبووبێت، ڕێگە بە دووبارەبوونەوەی نەدات".
بافڵ جەلال تاڵەبانی: بە خەبات بۆ دادپەروەری خزمەتی گەلەکەمان دەکەین
