ناکۆکی و ئاڵۆزییەکانى نێوان ئەمریکا و ئێران بە چارەسەر نەکراوى ماونەتەوە.
لە کاتێکدا دانوستان لە ئارادەیە بەڵام ئاماژەکانى دەستپێکردنەوەى جەنگیش بەهێزن.
خەڵکى ئێران کە بە هۆى گەمارۆکانەوە ژیانێکى سەخت بەڕێدەکات لە ئەگەرى دەستپێکردنەوەى جەنگ نیگەرانە.
بژاردەی جەنگ و ئاشتی، لەسەر مێزەکەی سەرۆکی ئەمریکایە، ترەمپ لە لێدوانەکانیدا لە یەککاتدا ئاماژە بە دانوستان و ڕێککەوتن و وەشاندنی گورزی سەربازیش دەکات.. لەبەرامبەردا کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادە نییە لە خواستەکانی خۆی بێتە خوارەوە، ئەم دۆخە ترس و دڵەڕاوکێى لە شەقامى ئیرانى دروستکردووە.
ناتوانم بە دڵنییاییەوە بڵێم جەنگ دەست پێدەکاتەوە یان نا، بەڵام بە داخەوە ئێمە خەڵکانێکین کە چاوەڕێ جەنگین.
زیاتر لە ساڵ و نیوێکە لە دۆخێکی نادیارداین، بە جۆرێک نازانین لە جەنگین لە ئاشتین، ئەوەتا سیاسەت و ئابوورییەکەشمان پەیوەستە بە جەنگەوە.
ئەو هەواڵانەی کە هەن بەڕاستی نیگەرانکەرن.
ناکرێت هەموو ڕۆژێک وزەی نەرێنی بە خۆم بدەم، بڵێم ناتوانێت ئەمەوە ئەوە بکەی، یان بەردەوام بترسم لەوەی بەنزین و گاز گرابووە، ئەگەر وا بکەین خۆمان لە ناو دەبەین پێش ئەوەی جەنگ بمانکوژێت بیرکردنەوەی نەرێنی دەمانکوژێت.
دەستبەرداربوون لە بەرنامە ئەتۆمییەکە مەرجی سەرەکی واشنتنە بۆ هەر گفتوگۆییەک لەگەڵ تاران، ئێرانییەکانیش دەڵێن سازشی لەسەر ناکەن و هەڵگرتنی گەمارۆکانی لەسەر بەندەرەکان و ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکان و هەڵگرتنی سزای سەر نەوتی وڵاتەکەیان بە مەرجە سەرەکییەکانی بۆ چوونە سەر مێزی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکییەکان.
ئێمە لە جەنگ ناترسین ئەوە نزیکەی 48 ساڵە لە جەنگین ئێمە هەمیشە لە جەنگین، لە چی بترسین لە ئیسرائیل و ئەمریکا ئێمە مێژوومان لەوان دێرینترە بۆچی دەبێت لەوان بترسین.
ئێران زۆر گەورەیە ئەمە هەمووی جەنگی دەروونییە کاریگەری ئەتۆی لەسەر ئێمە نییە، ئەگەر بیتوانایە کارێک بکات لە جەنگی 40 ڕۆژ و ڕەمەزان دەیکرد، ئەوان ناتوانن هیچ شتێک دژی ئێمە بکەن.
هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ کۆتایی هاتنی جەنگەکە بەردەوامە قەتەر و پاکستان و وڵاتانی ناوچەکە بەردەوام، پەیام لە نێوان تاران و واشنتن ئاڵوگۆڕ دەکەن، تارانیش دەڵێت دانوستانێک بەبێ جێبەجێکردنی مەرجەکانیان لەئارادا نابێت.
ئەمریکییەکان بەردەوام پێداگریان دەیکرد، کە ئێمە بچێنە ناو دانوستانەوە ئێمە گوتمان دانوستانمان لەگەڵ ئێوە نییە.
بەڵام مەرجەکانمان بە ئێوە دەڵێن ئەگەر کار بە مەرجەکانمان نەکەن دانوستانێک نابێت.
ئەوان گوتیان مەرجەکانتان بنووسن و پێمان بدەن، بە نێوەنگیرەکان لەوانە پاکستان و قەتەر ناردمان بۆیان گوتمان تاوەکو جێبەجێ نەکرێت نە گەرووی هوورمز دەکرێتەوە نە دانوستانیكیش لە کار دەبێت.
جەختکردنەوە لە مەرجەکان لەلایەن ئێرانەوە لە کاتێکدایە ترەمپ دەڵێت، دوو بژاردە لە بەردەم تارانە، ڕێککەوتن یان بۆ بۆردوومان، بۆ بژاردەی یەکەم داوای لەناوبردنی یۆرانیۆمەکەی دەکرێت، لە ئەگەری بژاردەی دووەمیش سەرچاوە و ژێرخانی گرنگی وزە و سەربازی دەکرێتە ئامانج.
.jpeg)