
جارێکی دیکە قایمقامیێتی کەرکووک لەسەر دۆخی کارەبا و نرخی کارەبای مۆلیدە کۆدەبێتەوە.
بەهۆى خراپى دۆخى کارەباوە کەرکووک دوو شەوى ئاڵۆزى بەڕێکرد.
لیژنەیەک دروستدەکرێت بۆ زیاترکردنی پشکی کەرکووک لە کارەبا و گاز و بەنزین.
دوای خۆپیشاندانەکانی شەوی ڕابردووی کەرکووک کە لە 12 گەڕەک بەڕێوەچوو، پێش نیوەڕۆى ئەمڕۆ جارێکى دیکە خاوەن مۆلیدەکان گردبوونەوە، بڕیاریشە قایمقامیێتی کەرکووک و ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق تاوتوێی کێشەی کارەبا و نرخێکى نوێى ئەمپێرى کارەباى مۆلیدە ئەهلییەکان بکەن.
خاوەن مۆلیدەکان لەبەردەم قامیێتى کەرکووک گردبوونەوەتەوە.
خاوەن مۆلیدەکان دیاریکردنى 13 هەزار دینار بۆ هەر ئەمپێرێک بە کەم دەزانن و دەڵێن لە زەرەردان.
بڕیارە ئەمڕۆ لە قایمقامیێتی کەرکووک تاوتوێی باشترکردنی دۆخی کارەبا و نرخێک بۆ ئەمپێری مۆلیدە ئەهلییەکان دادەنێن.
لە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقیش دۆخی کارەبای کەرکووک و ناڕەزاییەکانی شەوی ڕابردوو تاوتوێ دەکرێن.
لەگەڵ موحسین مەندەلاوی جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری وزە، وەزیرانی نەوت و کارەبا کۆبوومەتەوە.
ڕێککەوتن کراوە کە داواکارییەکانی هاوڵاتییانى کەرکووک لە دانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا بخرێنەڕوو.
لیژنەیەک دروستدەکرێت بۆ تاوتوێکردنی دۆخەکە و زیادکردنی پشکی کەرکووک لە کارەبا و گاز و بەنزین.
ئەوە لە کاتێکدایە، شەوی ڕابردوو بۆ دووەم شەو لەسەر یەک، لە 12 گەڕەکی شاری کەرکووک لە دژی کەمیی کارەبای نیشتمانی و گرانی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان خۆپیشاندان کرا و سوپای عێراقیش لەبەشێکی شەقامەکانی کەرکووک بڵاوەی پێکرا.
محەممەد سەمعان: کە میوانێک دێت دەڵێن تۆ پارێزگار نیت کە قەیران هەیە دەڵێن تۆ پارێزگاریت
دیمەنى نوێ؛ لە کەرکووک خۆپیشاندانە و مۆلیدەکان کوژێنراونەتەوە
