
زەیدى بەنیاز بوو سەردانى چەند وڵاتێکى عەرەبى بکات.
بەرنامەى سەردانەکە هاوکات بوو لەگەڵ ئاڵۆزییەکانى بەغداد بەهۆى دۆسییەى جورفولسەخرەوە.
مۆڵەتى نوێ بە حیزبوڵا دراوە بۆ کشانەوە لە جورفولسەخر.
محەممەد ڕەزا حسێنی، باڵیۆزی عێراق لە بەیرووت ڕایگەیاند، سەردانەکەی عەلی زەیدی بۆ لوبنان دواخراوە، کە بڕیار بوو ئەمڕۆ چوارشەممە بە یاوەریی شاندێک سەردانی ئەو وڵاتە بکات.
تاوەکو ئێستا نازانرێت سەردانەکە لەبەر چی و بۆ کەى دواخراوە.
سەردانەکەی زەیدی بەشێک بوو لە زنجیرەی سەردانەکانی بۆ وڵاتانی دراوسێ.
ئامانج لێی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و وڵاتانى دراوسێ بوو.
دواخستنى سەردانەکە هاوکاتە لەگەڵ بڕیارى عەلى زەیدى بۆ کۆنترۆڵکردنى ناوچەى جورفولسەخر کە لەژێر دەستى گرووپى حیزبوڵادایە.
هەوڵی چوونەناوەوەی هێزە هاوبەشەکان بۆ جورفولسەخر دەدرێت و حیزبوڵاش کشانەوە ڕەتدەکاتەوە
لیژنەیەکى دادوەرى بۆ لێکۆڵینەوە لە بەقاچاخبردنى نەوت دەچێتە جورفولسەخر
