
هەڵمەتى بەرەبەیان بۆ دەستگیرکردنى گەندەڵکاران بەردەوامە.
هەڵمەتەکە بە کردەوە ڕانەگیراوە.
حەیدەر عەبوودى، گوتەبێژى حکومەتى عێراق، لە لێدوانێکدا ئاماژەى بەوەکرد، هەڵمەتى بەرەبەیان بە کردەوە ڕانەگیراوە، سەرەتاى ئەنجامەکانى لە ڕێگەى بڕیارەکانى دادگا دژ بە تاوانباران لە نێوانیاندا ( سیاسییەکان، پەرلەمانتاران و کەسایەتییەکان) دەرکەوتوون.
ئەنجامەکان و ئاماژەکانى هەڵمەتەکە لە23 ساڵى ڕابردوودا هاوشێوەیان نەبووە.
عەلى زەیدى سەرۆکوەزیران، بە سیفەتى بەرپرسیار لە دەسەڵاتى جێبەجێکردن بۆ تەواوکردنى ئەم ئەرکە هاوبەشى لەگەڵ هەردوو دەسەڵاتى دادوەرى و یاسادانان دەکات.
حکومەت بە تەنیا ناتوانێت ئەم دۆسیە تەواو بکات.
بەبێ هەماهەنگى دوو دەسەڵاتەکەى دیکە.
ڕوونیشیکردەوە، کۆى ئەو پارەیەى لە گەندەڵکاران وەرگیراوەتەوە، گەیشتووەتە دوو تریلیۆن و682 ملیار دینار و زیاتر لە781 ملیۆن دۆلار، ئەو پارەیەش دەخرێتە سندووقى نەوەکان کە لە پڕۆژەیاساى بودجەى 2027دا ئاماژەى پێکراوە.
هێرشى بەرەبەیان یاخود هەڵمەتى بەرەبەیان، لە کۆتایی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ دەستی پێ کرد، بۆ دەستگیر کردنی بەرپرسان و کەسایەتییە تۆمەتبارەکان بە گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی.
لە سەرەتای مانگی تەممووزی 2026دا، هەڵمەتەکە فراوانتر بوو و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە دەستگیر کران و بە دواداچوون بۆ دۆسییەی دەیان کەسایەتیی دیکە کرا.
زانیاریی زیاتر بۆ تۆ:
لە میسان هەشت بەرپرسى کۆمپانیاى دابەشکردنى بەرهەمە نەوتییەکان دەستگیرکران
حیزبوڵای عێراق هێرشی توند دەکاتە سەر عەلی زەیدی؛ داوای لێکۆڵینەوە لە سامانەکەی دەکات