
گومان و دوودڵى لاى بەرپرسانى قەندیل بەرامبەر هەنگاوەکانى تورکیا ماوە.
پەکەکە چەندین هەنگاوى لە چوارچێوەى پڕۆسەکەدا ناوە و لەناو تورکیا کشاوەتەوە.
دۆخ و پێگەى ئۆجەلان نیگەرانییەکى سەرەکى بەرپرسانى قەندیلە.
مستەفا کاراسوو، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوەبردنی کەجەکە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ مەدیا خەبەر دەڵێت، هێشتا لە شاخن، چەکیان پێیە و خۆیان دەپارێزن.
ڕاستە شەڕمان دژی تورکیا ڕاگرتووە، بەڵام هەمیشە ئەگەری هێرش هەیە بۆ سەرمان.
ئەگەر تورکیا دیموکراتیزە ببێت، ئایندەی خۆی گرەنتی دەکات.
نەبردنەسەری ئەو بەڵێنانەی بە ئۆجەلان دراون، لەوانەش مافی هیوا کە دەوڵەت باخچەلی پێیدا، مایەی قبوڵکردن نین.
بەبێ کردنەوەی دەرگا بەڕووی ئازادیی جەستەیی ئۆجەلان، پڕۆسەکە بەرەوپێشەوە ناچێت.
نابێت لە ئێستا بەدوا دیدارەکان لەگەڵ ئۆجەلان بە نهێنیی بهێڵرێنەوە و پێویستە پێگەکەشی دیاری بکرێت.
بەبۆچوونى مستەفا کاراسوو "باسکردن لەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی تورکیا چەکدانانی پەکەکە پشتڕاستبکاتەوە، بێمانایە".
بەسێ هۆزات: پڕۆسەی ئاشتی لە وەستان و سستبوون و گیرخواردندایە
